حهوت كەس لە ئەندامانی شورای شاری بیجاڕ لە ئۆستانی كوردستان بە هۆی “نەبوونی بودجە” و “شوێنێكی دیاریكراو”، دەستلەكار كێشانەوەی خۆیان راگەیاندووە.
هەوڵ و بەدواداچوونەكانی چەندین مانگەی ئەندامانی شورای شاری بیجاڕ بە مەبەستی دابین كردنی شوێنێكی شیاو بۆ شوێنی كارەكەیان بێ ئاكام مایەوە و به ناچار دەستیان لەكار كێشایهوه. ئەو ئەندامانای شورا ماوەی زیاتر لە یەكساڵ بوو كە لە فەرمانداریی و ئوستانداریی بە دوای شوێنێكی ئیداریدا دەگەڕان. شایانی باسه ئەو شارستانە پێنج شار و سێ بەخشی لە خۆگرتووە و جهمعیهتی شاری بیجاڕ نزیك بە ١٠٠ هەزار كەسە