د‌رێژه‌ی تێكهه‌ڵچوونه‌كان له‌ ئه‌فغانستان

573t
رۆژی شه‌ممه‌ ٨ی مانگی خاكه‌لێوه‌، له‌ جه‌ریانی درێژه‌ی تێكهه‌ڵچوونه‌كان له‌ نێوان ئه‌رته‌شی ئه‌فغانستان و هێزه‌كانی تاڵبان، ژماره‌یه‌ك كوژران و بریندار بوون.وه‌زارتی به‌رگری ئه‌فغانستان رایگه‌یاند، كه‌ له جه‌ریانی‌ عه‌مه‌لیاتی هێزه‌كانی پۆلیس له‌ ئۆستانه‌كانی “نه‌نگه‌رهار، په‌روان، به‌ده‌خشان، قه‌نده‌هار، مه‌یدانی وه‌رده‌ك، لۆگێر، غه‌زنه‌ی، هه‌رات، فراه‌ و هێلمه‌ند، ٣٣ ئه‌ندامی گروپی تاڵبان كوژران و ١٤ كه‌سیش بریندار و ٩ كه‌سی دیكه‌شیان ده‌ستبه‌سه‌ر كران.