راپۆرتی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی سه‌باره‌ت به‌ ئێران

499y
رۆژی جومعه‌ ٨ی مانگی جۆزه‌ردان، “ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی” له‌ راپۆرتێكی مه‌حره‌مانه‌ كه‌ به‌ وڵاتانی ئه‌ندامی خۆی داوه‌، رایگه‌یاند: “ئێران سه‌باره‌ت به‌ یه‌كێك له‌ حاڵه‌ته‌كانی جێی ناكۆكی، زانیارییه‌كی نوێی ئێرائه‌ داوه‌. ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی له‌م راپۆرته‌ مه‌حره‌مانه‌یه‌دا كه‌ هه‌واڵنێری رۆیتێرز بڵاوی كردۆته‌وه‌، رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئێران له‌ پێوه‌ند له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ دوو مه‌سه‌له‌یه‌ك كه‌ ئه‌م ئاژانسه‌ خوازیاری لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ری بوو، زانیارییه‌كی نوێ ئێرائه‌ داوه‌. ئه‌م ناوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌‌ پێشتر رایگه‌یاندبوو كه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ رژیمی كۆماری ئیسلامی لێكۆڵینه‌وه‌گه‌لێكی له‌سه‌ر بۆمبی ئه‌تۆمی ئه‌نجام دابێت، مه‌سه‌له‌یه‌ك كه‌ ئه‌م رژیمه‌ ره‌دی كردۆته‌وه‌، به‌ڵام ئاژانس خوازیاری ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به‌ زانیارییه‌كی زیاتر له‌مباره‌وه‌ بووه‌.