رۆژی جومعه به بۆنه‌ی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی رۆژی جیهانی چینی كرێكار، مه‌راسمێكی شكۆدار له شاری “ئۆسلۆ” به به‌شداری هه‌زاران كه‌س له ئه‌حزاب و رێكخراوه چه‌پ و كۆمۆنیست و ناوه‌نده كرێكارییه‌كان، به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی راپۆرتی ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی كمۆنیستی ئێران، كومیته‌ی نۆروێژ، مه‌راسمه‌كه به سرود و موزیك ده‌ستیپێكرد و پاشان له درێژه‌دا، سوخه‌نڕانی و قسه و باسێك به‌م بۆنه‌وه خوێندرایه‌وه. پاش ته‌واو بوونی قسه و باسه‌كان، به‌شداربووان به هه‌ڵگرتنی په‌رچه‌م و پلاكارد و رێپێوانی چه‌ندین شه‌قام، به وتنه‌وه‌ی دروشمی دژه كاپیتالیستی و بژی سوسیالیسم، له رێپێوانی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی به‌شدار بوون. هه‌ڵسووڕاوانی حیزبی كمۆنیستی ئێران و كۆمه‌ڵه‌یش هه‌ڵسووڕاوانه له‌م مه‌راسمه‌دا به‌شدارییان كرد و راگه‌یاندنی حیزبی كۆمۆنیست به بۆنه‌ی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌یان له نێو به‌شداربوواندا بڵاو كرده‌وه.