راپۆرتی مه‌راسمی رێزگرتنی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی له‌ ستۆكهۆڵم

255y
ته‌شكیلاتی حیزبی كمۆنیستی ئێران واحیدی “ستۆكهۆڵم”، ئه‌مساڵ به‌ دوو شێوه‌ پێشوازی له‌ ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی رۆژی جیهانی كرێكار كرد.یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌بردنی شه‌وی هاوئاهه‌نگی له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی ئاوریل بوو كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی كمۆنیستی ئێران به‌شدار بوون. مه‌راسمه‌كه‌ به‌ سرودی ئه‌نترناسیۆناڵ و یه‌ك ده‌قیقه‌ بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له‌‌ یاد و بیره‌وه‌ری گیانبه‌ختكردوانی رێگای ئازادی و سوسیالیزم ده‌ستیپێكرد. به‌شی ئه‌وه‌ڵی به‌رنامه‌كه‌ به‌ سوخنڕانییه‌كی كورت له‌لایه‌ن “حه‌مه‌ی نه‌به‌وی” ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ و شیعرێكی عه‌باس سه‌ماكار و ئیبراهیم حه‌یده‌ری درێژه‌ی كێشا. به‌شی كۆتایی شه‌وی هاوپشتی، به‌رنامه‌یه‌ك بوو كه‌ تا دره‌نگانێكی شه‌و درێژه‌ی كێشا. دووهه‌م، به‌شداری له‌ رێپێوانی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی له‌ ستۆكهۆڵم بوو كه‌ هه‌زاران كه‌س له‌ كرێكاران و خه‌ڵكی ئازادیخواز، ئه‌حزاب و رێكخراوه‌ چه‌په‌كان له‌وانه‌ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی كمۆنیستی ئێران و كۆمه‌ڵه‌، هه‌ڵسووڕاوانه‌ له‌م رێپێوانه‌دا به‌شدارییان كرد و ریزی چینایه‌تی خۆیان له‌ به‌رامبه‌ر بورژوازی، پیشاندا.