راپۆرتی ناوه‌ندی ئاماری رژیم سه‌باره‌ت به‌ بێكاری ده‌رچووانی قۆناغی دوكتورا

394q
ناوه‌ندی ئاماری رژیم له‌ نوێترین راپۆرتی خۆیدا رایگه‌یاند، زیاتر له‌ ١١٠ هه‌زار كه‌س به‌ مه‌دره‌كی دوكتورا له‌ ئێران بێكارن.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌نجامی ئامارگیری هێزی كاری ساڵی ٩٣ ده‌ریده‌خات كه‌ بێكاری ده‌رچووانی دانیشگاهی قۆناغی لیسانس زیاتر له‌ بێكاری قۆناغه‌كانی دیكه‌یه‌ و به‌شێكی به‌رچاو له‌ بێكارانی ئه‌م قۆناغه‌، له‌ ژنان پێكدێن. جێگری وه‌زیری كاری رژیم له‌م پێوه‌نده‌دا رایگه‌یاندووه‌، نرخی بێكاری له‌ نێو ده‌رچووانی دانیشگاكان ١٠ به‌رابه‌ری كه‌سانی دیكه‌یه‌. به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی مێهر، به‌مزووانه‌ زیاتر له‌ چوار میلیۆن و ٦٠٠ هه‌زار كه‌س، قۆناغی دانیشگا ته‌واو ده‌كه‌ن و به‌ شوێن كاردا ده‌گه‌ڕێن.