“بان كیمۆن” به‌ڕێوبه‌ری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له راپۆرتی ساڵانه‌ی ئه‌م رێكخراوه‌یه سه‌باره‌ت به پێشێل كردنی به‌رین و به‌رچاوی مافی مرۆڤ به تایبه‌ت شه‌پۆلی ئێعدامه‌كان له ئێران، ناڕه‌زایه‌تی و نیگه‌رانی ده‌ربڕی.
له‌م راپۆرته‌دا كه رۆژی جومعه ٣ی مانگی ره‌زبه‌ر بڵاو كرایه‌وه، رژیمی كۆماری ئیسلامی به هۆی به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی به‌ربڵاوی حوكمی ئێعدام به تایبه‌ت ئێعدامی تازه‌لاوان و مه‌حكومیه‌تی كه‌سانێك پێش له ته‌مه‌نی به‌رپرسایه‌تی كه‌یفه‌ری، مه‌حكووم كراوه. له راپۆرتی به‌ڕێوبه‌ری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌روه‌ها به ئێعدام له به‌رچاوی خه‌ڵك و به تایبه‌ت له به‌رچاوی منداڵان، به پێچه‌وانه‌ی یاساكانی مافی مرۆڤه. رێكخراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له راپۆرته‌كه‌یدا، رژیمی كۆماری ئیسلامی به بۆنه‌ی پێشێل كردنی به‌رچاوی مافی ژنان مه‌حكووم كردووه و داوای له‌م رژیمه كردووه به كۆنوانسیۆنی چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر چه‌شنه هه‌ڵاواردنێك له‌دژی ژنان په‌یوه‌ست بێت. بان كیمۆن هه‌روه‌ها به سانسووری به‌رین و مه‌حدودیه‌تی میدیاكان له ئێران، ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی.