راپۆرتی “ئه‌حمه‌د شه‌هید” سه‌باره‌ت به پێشێلكردنی به‌ربڵاوی مافی مرۆڤ له ئێران له ماوه‌ی ساڵی ٢٠١٤ی زایینی راده‌ستی شورای مافی مرۆڤی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرابه پێی راپۆرتی “هه‌واڵنێری ئاڵمان” و له‌سه‌ر زاری ئه‌حمه‌د شه‌هید، له ماوه‌ی ساڵی ٢٠١٤ی زایینی له ئێران ٧٥٣ كه‌س ئێعدام كراون و ته‌نیا له ماوه‌ی ١٠ هه‌فته‌ی یه‌كه‌می ساڵی ٢٠١٥ش، ٢٥٢ كه‌س له‌سێداره دراون. هه‌روه‌ها لانیكه‌م ١٣ كه‌سی ژێر ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ له ساڵی ٢٠١٤دا ئێعدام كراون. نوێنه‌ری تایبه‌تی مافی مرۆڤ بۆ ئێران له راپۆرته‌كه‌ی خۆیدا جه‌ختی كردۆته‌وه كه، كۆماری ئیسلامی هه‌روا درێژه‌ی به ته‌عقیب، ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و ئه‌زیه‌ت و ئازاری ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌دات.