رۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی گوڵان هه‌یئه‌تێك له پارتی یه‌كیه‌تی دیمۆكراتیك (په یه ده) له‌گه‌ڵ هه‌یئه‌تێك له كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه له مقه‌ڕی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه له هه‌رێمی كوردستان، چاوپێكه‌وتن و گفتگۆیان كرد.
له‌م رۆژه‌دا هه‌یئه‌تێك له پارتی یه‌كیه‌تی دیمۆكراتیك پێكهاتوو له: “غه‌ریب حه‌سو” نوێنه‌ری حێزب له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، “نوجییه یوسف” نوێنه‌ری ته‌شكیلاتی ژنان (یه‌كیه‌تی سه‌تار) و “حه‌جی عه‌فرین” به‌رپرسی ناوه‌ندی ته‌بلیغاتی په په ده، له مقه‌ڕی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه له هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌یئه‌تێك له كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه كه بریتی بوون له هاوڕێیان، “ئیبراهیم عه‌لیزاده، سروه ناسری، ره‌ئوف په‌ره‌ستار، ئه‌حمه‌د ساڵحی، فه‌ره‌یدون نازری و فه‌رهاد شه‌عبانی” چاویان به یه‌ك كه‌وت. له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا، سه‌ره‌تا غه‌ریب حه‌سۆ به نوێنه‌رایه‌تی له په یه ده، پشتیوانی ئه‌م حێزبه‌ی له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی شاری مهاباد و باقی شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان راگه‌یاند و پیلانێك كه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی فه‌ریناز خوسره‌وانی، مه‌حكوم كرد. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه، هه‌ر دوو هه‌یئه‌ته‌كه له‌سه‌ر بارودۆخی ئێستای ناوچه‌كه و بارودۆخی ئێستای ئێران، سوریه و ناوچه جیاجیاكانی كوردستان قسه و باسیان كرد و وڵامی پرسیاره‌كانی یه‌كتریان دایه‌وه. كۆنفڕانسی بازسازی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوبانی یه‌كێكی دیكه له‌و بابه‌تانه بوو كه هه‌ر دوو هه‌یئه‌ته‌كه قسه‌یان له‌سه‌ر كرد. ئه‌م چاوپێكه‌وتنه له كه‌ش و هه‌وایه‌كی دۆستانه و تهمایۆلی لایه‌نه‌كان بۆ درێژه‌دان به‌م په‌یوه‌ندییه، به‌هێز كردنی خاڵی هاوپشتی و پشتیوانی له خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستان له هه‌ر دوو به‌شه‌كه كۆتایی پێهات.