راپۆرتێكی ته‌كمیلی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی موعه‌لیمانی خانه‌نشینكراو

72q
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی ره‌زبه‌ر، هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی موعه‌لیمانی خانه‌نشین كراو له ‌به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی رژیم له‌ تاران، سه‌دان كه‌س له‌ فه‌رهه‌نگیان له‌ شاره‌كانی كرماشان و مه‌شهه‌دیش له‌ به‌رابه‌ر سازمانی خانه‌نشین كراو، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.
موعه‌لیمانی خانه‌نشین كراو سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی سه‌ختی به‌ڕێچوونی ژیانی خۆیان و كه‌مته‌رخه‌می كاربه‌ده‌ستانی رژیم به‌ بارودۆخیان، ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌ستی خانه‌نشین كراوان، ناكارامه‌یی بیمه‌، هه‌ڵاواردن و بێ عه‌داڵه‌تی ناڕازیین. خانه‌نشین كراوان به‌ هه‌ڵگرتنی پلاكاردگه‌لێك له‌ژێر ناوی: “داواكاری ئێمه‌ خانه‌نشین كراوان، مه‌عیشه‌ت مه‌عیشه‌ت”، ژیانی شه‌رافه‌تمه‌ندانه‌ مافی ره‌وای ئێمه‌یه و سفره‌ی خانه‌نشین كراوان خاڵییه‌”، پێداگریان كرد كه‌ تا كاتی گه‌یشتن به‌ ویست و داخوازییه‌كانیان، درێژه‌ به‌ خه‌بات و تێكۆشان ده‌ده‌ن.