راپۆرتێك له‌سه‌ر بارودۆخی زانیار و لۆقمان مورادی

483
به‌ پێی راپۆرتی “هێرانا”، بارودۆخی په‌روه‌نده‌ی “زانیار و لۆقمان مورادی”، دوو زیندانی مه‌حكوم به‌ ئێعدام له‌ زیندانی ره‌جایی شه‌هری كه‌ره‌ج له‌ حه‌وته‌مین ساڵی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان هه‌روا نادیاره‌.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته، زانیار و لۆقمان مورادی له‌ بارودۆخێكدا له‌ حه‌وته‌مین ساڵی بازداشتدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن كه‌ به‌ هۆی گوشار و به‌رخوردی مه‌ئمووران و لێپرسینه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی رژیم له‌ زیندان، له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی جۆراوجۆردا ده‌سته‌ و په‌نجه‌ نه‌رم ده‌كه‌ن. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ ئه‌م دوو زیندانییه‌ سیاسییه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١ی مانگی به‌فرانباری ساڵی ١٣٨٩، له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی رژیم له‌ تاران به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامی له‌ یه‌كێك له‌ حێزبه‌كانی نه‌یاری رژیم و هاوكاری له‌ قه‌تڵی كوڕی ئیمام جومعه‌ مه‌ریوان له شه‌وی ١٤ی مانگی پوشپه‌ڕی ساڵی ١٣٨٨ به‌ ئێعدام مه‌حكوم كران. ئه‌م له‌ حاڵێكدای كه‌ ئه‌م دوو زیندانی رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ ژێر گوشار و هه‌ڕشی مه‌ئموورانی رژیم ناچار به‌ قه‌بول كردنی ئه‌م قه‌تڵ بوون.