به پێی راپۆتی رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی، رژیمی به‌شار ئه‌سه‌د له ساڵی ٢٠١١وه لانیكه‌م ده‌یان هه‌زار كه‌سی رفاندووه كه ژماره‌یه‌كی زۆریان هاوڵاتی مه‌ده‌نی بوون.
له راپۆرتی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی كه له رۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر بڵاو كرایه‌وه هاتووه كه له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا رژیمی به‌شار ئه‌سه‌د ٦٥ هه‌زار كه‌سی رفاندووه كه ٥٨ هه‌زار كه‌سیان هاوڵاتی مه‌ده‌نی بوون. رفێندراوه‌كان، نه‌یارانی ده‌وڵه‌ت، رۆژنامه‌نووسان، پزیشكان و هێزه‌كانی فریاكه‌وتنن كه له لایه‌ن رێكخراوه‌كانی زانیاری و ئه‌منیه‌تی حكومه‌تی سوریه‌وه رفێندراون و له ژووری قه‌ره‌باڵغ و له باردۆخێكی خراپ‌دا راده‌گیردرێن. جێگای ئاماژه‌یه زۆرێك له‌وانیش له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه و یان به هۆی نه‌خۆشی گیانیان له‌ده‌ستداوه یان به بێ دادگایی كران، ئێعدام كراون. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه رژیمی سوریه له به‌رامبه‌ر دانی زانیاری له چاره‌نووسی رفێندراوه‌كان، له بنه‌ماڵه‌كانیان رشوه و پاره وه‌رده‌گرێت.