راپۆرتێك له‌ جه‌نایه‌تی داعش له‌ ئۆستانی ئه‌نبار ی عێراق

105y
به‌ وته‌ی كارناسی كاروباری عێراق، گروپی ئیسلامگه‌رای داعش له‌ ماوه‌ی یه‌كساڵی رابردوودا و چوار مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، زیاتر له‌ شه‌ش هه‌زار كه‌سیان له‌ ئۆستانی ئه‌نبار كوشتووه‌.له‌ درێژه‌ی جه‌نایه‌ته‌كانی داعش له‌ عێراق له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا، ئاموزشی نیزامی منداڵان له‌ چوار ئوردوگا له‌ موسڵ و هه‌روه‌ها كوشتار و ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌رونی خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌ی ده‌ستپێكردووه‌. ده‌وترێت نزیكه‌ی ٤٠٠ منداڵی ژێر ١٨ ساڵ ته‌مه‌ن له‌ ده‌ستپێكی ساڵی نوێی زایینیه‌وه‌ به‌ زۆر و ئیجبار به‌ ریزی هێزه‌كانی گروپی داعشه‌وه‌ په‌یوه‌ست بوون كه‌ زۆربه‌یان له‌ عه‌مه‌لیاتی خۆكوژی كه‌ڵكیان لێوه‌رده‌گیردرێت.