راپۆرتێك له‌ ناڕه‌زایه‌تی دژی راسیستی له‌ فه‌نلاند

224
رۆژی شه‌ممه‌ ١٧ی مانگی گه‌لاوێژ، ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران واحێدی فه‌نلاند، له‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ‌دژی گه‌رایه‌شی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌ له‌ فه‌نلاند، به‌شداری كرد.له‌ درێژه‌ی شه‌پۆلی نوێی ناڕه‌زایه‌تی به‌ گه‌رایشاتی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌ له‌ فه‌نلاند، رۆژی شه‌ممه‌ له‌ شاری “تۆركۆ”، حه‌ره‌كه‌تێكی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو كه‌ له‌م خۆپیشاندانه‌ زیاتر له‌ ٤ هه‌زار كه‌س به‌شداریان كرد. ئه‌م شه‌پۆله‌ تازه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌دژی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی، دوابه‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی بۆچوونی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌ی یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی په‌رلمانی فه‌نلاند، له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی فه‌یسبووكه‌كه‌ی هاته‌ ئاراوه‌‌.