پاش چه‌ند رۆژ وتووێژ له شاری “لۆزان”ی سوئیس وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا رۆژی جومعه ٢٩ی مانگی ره‌شه‌ممه رایگه‌یاند، درێژه‌ی وتووێژ له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو دواكه‌وتووه.
هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیسنا” له‌سه‌ر زاری “عه‌باس عێراقچی” جێگری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رژیم هۆكاری راگرتنی وتووێژه‌كان له‌م ده‌وره هه‌ستیاره‌ی “به هاوئاهه‌نگی زیاتر و وتووێژی ئا‌مریكا و سێ وڵاتی ئوروپایی” ناولێبرد. هاوكات “هه‌واڵنێری فه‌رانسه” به پێی به‌یانییه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا كه رۆژی جومعه بڵاو كرایه‌وه رایگه‌یاند كه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا رۆژی شه‌ممه ١ی مانگی خاكه‌لێوه له‌گه‌ڵ هاوتا ئوروپاییهكانی خۆی له بریتانیا، فه‌رانسه و ئاڵمان سه‌باره‌ت به‌م به‌شه له وتووێژه‌كان قسه و باس ده‌كه‌ن.