راگه‌یاندنی ئاته‌ش به‌سی پێنج رۆژه‌ له‌ لایه‌ن عه‌ره‌بستان

159
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌كان، هێزه‌ هاوپه‌یمانییه‌كان به‌ رێبه‌ری عه‌ره‌بستانی سعودی له‌ نیوه‌ شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ ٤ی مانگی گه‌لاوێژه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی ٥ رۆژ له‌ یه‌مه‌ن ئاته‌ش به‌سی یه‌ك لایه‌نه‌ی راگه‌یاندووه‌.له‌ راگه‌یاندنه‌كه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یماندا هاتووه‌ كه‌ ئه‌م بریاره‌ به‌ داواكاری “عه‌بد ره‌به‌ مه‌نسوور هادی” سه‌رۆك كۆماری ته‌بعید كراوی یه‌مه‌ن، گیراوه‌ و ئه‌م هێزه‌ مافی خۆی بۆ وڵامدانه‌وه‌ به‌ عه‌مه‌لیات یان جێبه‌جێ كردنی ئه‌ندامانی گروپی حه‌وسی به‌ نهێنی ده‌زانێت. شایانی باسه‌ راگه‌یاندنی ئاته‌ش به‌س دوابه‌دوای هێرشی قورسی ئاسمانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان بۆسه‌ر شاری عه‌ده‌ن له‌ باشووری یه‌مه‌ن روویدا. هه‌روه‌ها به‌ پێی راپۆرتی “ئاسۆشێتێدپرێس” له جه‌ریانی هێرشه‌ ئاسمانی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌ی عه‌ره‌بستان بوسه‌ر شاری ته‌عه‌ز له‌ یه‌مه‌ن، لانیكه‌م ١٢٠ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٥٠ كه‌سیش بریندار بوون.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →