راگه‌یاندنی ئاماده‌گی موعه‌لیمانی مه‌شهه‌د بۆ به‌دواداچوونی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان

139y
دوابه‌دوای مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی به‌ربڵاوی موعه‌لیمان له‌ سه‌رتاسه‌ری ئێران و به‌شداری ده‌یان هه‌زار موعه‌لیم له‌م ناڕه‌زایه‌تییانه‌، هه‌زاران موعه‌لیم له‌ مه‌شهه‌د بۆ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ له‌ رۆژی ١٢ی مانگی گوڵان، ئاماده‌گی خۆیان راگه‌یاند.به‌شداری چوار هه‌زار موعه‌لیم له‌ مه‌شهه‌د له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی خاكه‌لێوه‌، زۆرێك له‌ هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی و سینفی خستۆته‌ ژێر كاریگه‌ری خۆی و به‌رپرسانی رژیمی له‌ ئۆستانی “خوراسانی ره‌زه‌وی” نیگه‌ران كردووه‌. موعه‌لیمانی ناڕازی له‌ مه‌شهه‌د، له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی خۆیان له‌ رۆژی ١٢ی مانگی گوڵان و هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ كانوونی سینفی موعه‌لیمان له‌ سه‌رتاسه‌ری ئێران، پێداگری كردووه‌ و خوازیاری به‌شداری به‌رینتری سه‌رجه‌م موعه‌لیمان له‌ كۆبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی رۆژانی داهاتوو بوون.