راگه‌یاندنی ئاماری قوربانیانی رووداوه‌كانی هاتووچۆ له‌ نه‌ورۆز

208w
ره‌ئیس پۆلیسی راهنه‌مایی و رانه‌نده‌گی هێزی ئینتزامی رژیم رایه‌گه‌یاندووه‌ كه‌ ئاماری قوربانیانی رووداوه‌كانی هاتووچۆ له‌ جادده‌كانی ئێران له‌ماوه‌ی ته‌عتیلاتی نه‌ورۆزیدا زیاد له‌ ٣٨٠ كه‌سه‌.
ئه‌م كارگێڕه‌ی رژیم دانی به‌وه‌ش دانا كه‌ به‌ دوای وه‌رگیرانی ئاماره‌كانی پزیشكی قانوونی، له‌ به‌شی ئۆرژانس و نه‌خۆشخانه‌كان، ئه‌م رێژه‌یه‌ هه‌ڵده‌كشێت. ئاماری پۆلیس نیشان ده‌دات كه‌ له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكرانی سه‌فه‌ره‌ نه‌ورۆزییه‌كان واته‌ له‌ ٢٥ی مانگی ره‌شه‌مه، به‌ شێوه‌ی مامناوه‌ند رۆژانه‌ زیاد له‌ ٢٢ كه‌س له‌ جادده‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌ وته‌ی ناوبراو، ئاماری برینداران ٣ هێنده‌ی ژوماره‌ی قوربانیانه‌.