راگه‌یاندنی ئاگربه‌س له‌ نێوان كۆماری ئازه‌ربایجان و ئه‌رمه‌نستان

185
رادیۆ ئۆرووپای ئازاد به‌شی ئه‌رمه‌نستان، باسی له‌ پێكهێنانی ئاگربه‌س له‌ نێوان ئه‌رمه‌نستان و كۆماری ئازه‌ربایجان، له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی خاكه‌لێوه‌ كرد.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته‌، وه‌زاره‌تی به‌رگریی كۆماری ئازه‌ربایجان ئه‌وه‌ی پشتڕاست كرده‌وه‌ كه‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئاگربه‌س له‌ لایه‌ن ئه‌رمه‌نستانه‌وه‌ په‌سه‌ند كراوه‌. تێكهه‌ڵچوونه‌ نیزامییه‌كانی نێوان كۆماری ئازه‌ربایجان و ئه‌رمه‌نستان له‌ ناوچه‌ی “قه‌ره‌باغ” له‌ رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ و لانیكه‌م ٣٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. شایانی باسه‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ژوماره‌یه‌ك له‌ رێبه‌رانی جیهانیش، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا داوایان له‌ باكوو و ئیره‌وان كرد كه‌ هه‌تا تێكهه‌ڵچوونه‌كان رابگرن و پابه‌ندی ئاگربه‌س بن.