راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانیی له‌ میانمار

642
به‌ راگه‌یاندنی ئه‌نجامی ره‌سمی هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانیی میانمار، حێزبی “یه‌كگرتوویی میللی بۆ دیمۆكراسی” به‌ رێبه‌ری “ئانگ سان سووچی” سه‌ركه‌وتنی خۆی مسۆگه‌ر كرد.
سه‌ركه‌وتنی حێزبی “یه‌كگرتوویی میللی بۆ دیمۆكراسی” به‌ مانای كۆتایی هێنان و شكستی چه‌ندین ده‌یه‌ ده‌سه‌ڵاتی نیزامیان له‌م وڵاته‌یه‌. به‌ پێی ئاماری كومیسیونی چاودێر به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی میانمار، رۆژی جومعه‌ ٢٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر بڵاوی كرده‌وه‌، حێزبی یه‌كگرتوویی میللی بۆ دیمۆكراسی تا ئێستا ٢٣٨ كورسی مه‌جلیسی سۆفلا و ١٢٦ كورسی مه‌جلیسی عۆلیای به‌ده‌ستهێنا. سه‌ركه‌وتنی ئه‌م حێزبه‌ له‌ هه‌ڵبژاردن رێك پێنج ساڵ دوای ئه‌وه‌ رووده‌دات كه‌ “ئانگ سان سووچی” له‌ حه‌سری خانه‌گی ئازاد كرا. خه‌ڵكی میانمار كه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ هه‌فته‌ی رابردوودا بۆ یه‌كه‌مین جار دوای ٢٥ ساڵ له‌ هه‌ڵبژاردنێكی تا راده‌یه‌ك ئازاد به‌شداریان كرد، به‌ روونی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌ حێزبی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌م وڵاته‌ نیشان دا.