به پێی راپۆرتی “بی بی سی”، رۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی مانگی ره‌شه‌ممه، حێزبی “لیكۆد” به رێبه‌ریی “بنیامین نه‌تانیاهوو”، به به‌ده‌ستهێنانی ٣٠ كورسی واتا نزیكه‌ی ٢٤ له‌سه‌دی ده‌نگه‌كان، بووه براوه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه. به پێی ئه‌م راپۆرته به ژماردنی ته‌قریبه‌ن ته‌واوی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پارلمانی ئێسرائیل، بنیامین نه‌تانیاهوو وه‌كوو كه‌سی یه‌كه‌م و ره‌قیبی هه‌ڵبژاردنی حێزبی “یه‌كگرتووی سه‌هیونیستی” به رێبه‌ری “ئێسحاق هێرتزۆگ” به ٢٤ كورسی واتا ١٩ له‌سه‌دی ده‌نگه‌كان له پله‌ی دووهه‌مدا قه‌راری گرت.نه‌تانیاهوو وێڕای راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی وتی كه هه‌رچی خێراتر ده‌وڵه‌تی تازه‌ی خۆی هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ ئه‌حزابی ده‌ستی راستی بچووك وه‌كوو “خانه‌ی یه‌هوودی” و “ئێسرائیل خانه‌ی ما” پێكدێنێت.