ئه‌ندامانی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به پێكهێنانی رێكخراوه كرێكارییه‌كان و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری سه‌قز، سه‌باره‌ت به ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی راگه‌یاندنێكیان بڵاو كرده‌وه. له به‌شێك له‌م راگه‌یاندنه‌دا هاتووه: ” ئێمه وه‌ك رووبارێك له ده‌ریایه‌كی خروشاوی چینی كرێكاری ئێران به هه‌موو تواناییه‌كه‌وه، له چالاكی هه‌موو رێكخراوه سه‌ربه‌خۆ كرێكاری و دژه سه‌رمایه‌دارییه‌كان پشتیوانی ده‌كه‌ین و خۆمان به هاوپه‌یمانی راسته‌قینه‌ی ئه‌وان ده‌زانین. له كۆتایی ئه‌م راگه‌یاندنه‌دا هاتووه كه ئێمه ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری به توندی مه‌حكوم ده‌كه‌ین و خوازیاری ئازادی هاوڕێیانی زیندانی خۆمانین.”