راگه‌یاندنی به‌ر‌قه‌راری ئاته‌ش به‌س له‌ یه‌مه‌ن

101
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری “ئاسوشێتیدپرێس”، رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ نێوه‌ شه‌وی جومعه‌ ١٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، تا كۆتایی مانگی ره‌مه‌زان، ئه‌تش به‌سێك ” به‌ دانانی شه‌رت و مه‌رج و مرۆڤ دۆستانه‌” له‌ یه‌مه‌ن، به‌رقه‌رار ده‌بێت.به‌ پێی راپۆرتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئامانج له‌م ئاته‌ش به‌سه‌، گه‌یاندنی مه‌وادی خواركی و پێداویستی سه‌ره‌كه‌یاكانی ژیان، بۆ دانیشتوانی ئه‌م وڵاته‌ هه‌ژاره‌یه‌ كه‌ ماوه‌ی چه‌ندین مانگه‌ له‌ شه‌ڕ و نائارامییدا به‌سه‌ر دبه‌ن. وته‌بێژی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ده‌بیری گشتی ئه‌م رێكخراوه‌ متمانه‌ی داوه‌ كه‌ “عه‌بده‌ر‌به‌ مه‌نسوور هادی”، سه‌رۆك كۆماری ته‌بعیدی و هاو گروپی حوسیه‌كان، له‌گه‌ڵ راگیرانی تێكهه‌ڵچوونه‌كان له‌ یه‌مه‌ن رێكه‌وتوون. شایانی باسه‌، له‌ مانگی مارسی رابردۆوه‌ كه‌ هێرشی هاوپه‌یمانان به‌ رێبه‌ری عه‌ره‌بستان بۆسه‌ر حوسیه‌كان ده‌ستیپێكردووه‌، تا ئێستا زیاتر له‌ سێ هه‌زار كه‌س له‌م وڵاته‌دا كوژراون.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →