راگه‌یاندنی تازه‌ترین ره‌قه‌می هه‌زینه‌ی مانگانه‌ی بنه‌ماڵه‌ی كرێكاری

687q
ده‌بیری گشتی كانونی ئه‌نجومه‌نی سێنفی كرێكارانی رژیم له‌ وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیسنا” رایگه‌یاند، هه‌زینه‌ی مانگانه‌ی بنه‌ماڵه‌ كرێكارییه‌كان گه‌یشتووه‌ته‌ سێ مێلیون و ٢٠٠ هه‌زار تمه‌ن.
ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم دانی به‌وه‌ داناوه‌ كه‌ به‌و حقوق و هه‌قده‌سته‌ی كه به‌‌ كرێكاران ده‌درێت، ئه‌وان ته‌نها هه‌زینه‌ی خوراكیان پێ دابین ده‌كرێت، ئەوە له‌ حاڵیك دایە كه‌ هه‌زینه‌ی ماڵ و ده‌رمان به‌ ته‌نهایی به‌شێكی گه‌وره‌ له‌ حقوقی كرێكاران ‌ لە خۆ دەگرێت و شتێك بۆ پاشه‌كه‌وت و ته‌نانه‌ت هه‌زینه‌كانی خوێندن و ئاموزش نامێنێته‌وه‌‌. پێشتر یه‌كێك له‌ نوێنه‌رانی مه‌جلسی رژیم دانی به‌وه‌ دانا بوو كه‌ زیاتر له‌ ٩٠ له‌سه‌دی به‌قه‌ولی خۆیان “جامعه‌ی كرێكاری” ئێران له‌ ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین.