راگه‌یاندنی خراپترین بارودۆخی ئینسانی له‌ یه‌مه‌ن

67
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ راپۆرتێكدا، هه‌واڵی خراپترین بارودۆخی ئینسانی له‌م وڵاته‌ی‌ راگه‌یاند.رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وێڕای داواكاریی له‌سه‌ر راگیرانی ده‌ستبه‌جێ تێكهه‌ڵچوونه‌كان له‌ ناوچه‌ قه‌یراناوییه‌كانی یه‌مه‌ن به‌ مه‌به‌ستی ناردنی یارمه‌تیه‌كانی مرۆڤدۆستانه‌، سه‌باره‌ت به‌ سه‌رهه‌ڵدانی قات و قڕی له‌م وڵاته‌ هوشداریدا. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ٨٠ له‌سه‌دی جه‌معیه‌تی ئه‌م وڵاته‌ پێویستیان به‌ یارمه‌تی ئینسانییه‌، ١٣ ملیۆن كه‌س له‌ كه‌مبوونی مه‌وادی خوراكی و زیاتر له‌ ٩ ملیۆن كه‌س له‌ كه‌مبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌، ره‌نج ده‌به‌ن. ئه‌م راپۆرته هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یشی راگه‌یاندووه‌ كه‌‌ وێڕای یه‌مه‌ن، سێ وڵاتی عێراق، باشووری سودان و سوریه‌”ش له‌ وه‌ها بارودۆخێكی خراپ و ناله‌باردا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.