راگه‌یاندنی دامه‌زراوه‌كانی زاگرۆس سه‌باره‌ت به‌ ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان

403
دامه‌زراوه‌كانی ژینگه‌پارێزی زاگرۆس سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان له‌ ژینگه‌ی ئۆستانی كوردستان، راگه‌یاندنێكیان بڵاو كرده‌وه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، دامه‌زراوه‌كانی ژینگه‌پارێزی زاگرۆس له‌م دواییانه‌دا له‌ شاری مه‌ریوان به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی زاگرۆس و دارستانه‌كانی وه‌كوو سه‌رسه‌وزترین ژینگه‌ی كوردستان، دانیشتێكیان به‌ڕێوه‌برد. ئه‌و دامه‌زراوه‌گه‌له‌ له‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا راگه‌یاندێكیان بڵاو كرده‌وه‌ و وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی سه‌باره‌ت به‌ درێژه‌ی‌ ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان و ئه‌و خه‌ساره‌تانه‌ی به‌ر جه‌سته‌ی دارستانه‌كانی زاگرۆس كه‌وتوون، داوایان له‌ هه‌موو هاوڵاتییان كردووه‌ كه‌ هاوڕێ له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی ژینگه‌، باری قورسی گیان به‌خشینه‌وه‌ی دووباره‌ به‌ زاگرۆس و پێشگرتن له‌ له‌ناوچوونی ئه‌و ژینگه‌یه‌ به‌ شێوه‌ی عه‌مه‌لی بكه‌نه‌ ره‌مزی خۆڕاگریی و وه‌كوو جاران زه‌نجیره‌ چیاكان و دارستانه‌كانی زاگرۆس بكه‌ن به‌ هێمای به‌خشین و رازاندنه‌وه‌ی.”