راگه‌یاندنی ده‌نگه‌كانی راپرسی له‌ یونان

80
نزیكه‌ی ٦١ و سێ ده‌هۆمی له‌سه‌دی خه‌ڵكی یونان، له‌ راپرسی درێژه‌ی ریازه‌تی ئابووری له‌ یونان به‌ مانه‌وه‌ ئه‌و سیاسه‌ته‌ له‌ حه‌وزه‌ی یۆرۆ، ده‌نگی “مه‌نفیان”دا.
به‌ پێی راپۆرتی “رۆیتێرز”، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ حه‌وزه‌كانی ده‌نگدان له‌ یونان بۆ قه‌بووڵ كردن یان ره‌ت كردنی هه‌لومه‌رجی وامده‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌ستران. “ئالكسیس سیپراس” سه‌رۆك وه‌زیری ده‌وڵه‌تی چه‌پگه‌رای یونان، داوای له‌ خه‌ڵكی ئه‌م و‌ڵاته كردبوو‌ كه‌ به‌ پێشنیاری ترویكا كه‌ لابردنی یاساكانی بازاڕی كار، كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌زایای خانه‌نیشنی، كه‌م كردنه‌وی حه‌قده‌ست له‌ به‌شی ده‌وڵه‌تی و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ماڵیات له‌سه‌ر مه‌وادی خۆراكی، رستورانه‌كان و گه‌ردشگه‌ری، لابردنی مه‌عافیه‌ته‌ ماڵیاتییه‌كانی جه‌زیره‌كانی یونانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌، ده‌نگی “نا” بده‌ن و له‌دژی ریازه‌تی ئابووری ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن. هه‌روه‌ها راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ رێبه‌رانی ئاڵمان و فه‌رانسه‌، شه‌وی دووشه‌ممه‌ دیدارێكی به‌په‌له‌یان ده‌بێت تا سه‌باره‌ت به‌ رێگاچاره‌یه‌كی به‌رده‌وام بۆ قه‌یرانی یونان، له‌گه‌ڵ یه‌كتر وتووێژ بكه‌ن.