راگه‌یاندنی دوو رێكخراوی كرێكاری سه‌باره‌ت به‌ حه‌قده‌ستی ساڵی ٩٤

570t

“سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحیدی ئۆتوبووسڕانی تاران و ده‌ورووبه‌ر و یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارنی ئێران”، له‌ پێوه‌ند له‌گه‌ڵ حه‌قده‌ستی كرێكاران له‌ ساڵی ٩٤، دوو بیانییه‌ی جیاجیایان بڵاو كرده‌وه‌.
له‌ به‌یانییه‌ی سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحیدی ئۆتوبووسڕانی تاران و ده‌ورووبه‌ر، وێڕای ئاماژه‌ به‌ گه‌نده‌ڵی به‌رین له‌ نێو كاربه‌ده‌ستانی رژیم و ژیانی ده‌وڵه‌مه‌ند و پاشایانه‌ی ئه‌وان له پاڵ هه‌ژاری رۆژ له‌ دوای رۆژی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ئێران به‌ تایبه‌ت كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان، هاتووه‌ كه‌ ژیانێكی شیاو له‌گه‌ڵ حه‌قده‌ستی گونجاو و عادڵانه‌ مافی ره‌وای كرێكارانه‌. یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارنی ئێرانیش له‌ به‌یانییه‌یه‌كدا له‌ژێر ناوی “گاڵته‌جاڕی دیاری كردنی لانیكه‌می حه‌قده‌ست”، هوشداری دا كه‌ سه‌پاندنی لانیكه‌م حه‌قده‌ستی تاقه‌تپڕوكێن، كرێكارانی ئێران له‌سه‌ر به‌ڕێچوونی ژیانیان به‌ره‌وڕووی ناڕه‌زایه‌تیگه‌لێكی به‌رین ده‌كاته‌وه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →