راگه‌یاندنی رێكخراوه‌ سه‌ربه‌خۆ كرێكارییه‌كان بۆ دابینكردنی لانیكه‌می حه‌قده‌ست

422t

رێكخراوه‌ سه‌ربه‌خۆ كرێكارییه‌كان، راگه‌یاندنێكیان له‌ژێرناوی “ئێمه‌ كرێكاران به‌ پشت به‌ به‌ستن به‌ هێزی یه‌كگرتوویی و هاوپشتیمان، ساتێكیش بۆ دیفاع له‌ بژیوی ژیانمان ده‌ست ناپارێزین” بڵاو كرده‌وه‌.
له‌ به‌شێك له‌م راگه‌یاندنه‌دا هاتووه‌: “ئێمه‌ به‌ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی موعه‌لیمان و كرێكارانی سه‌نایعی خودرۆسازی و عه‌زم و ئیراده‌ی خوڕاگرانه‌ی گشتی كرێكاران بۆ هه‌بوونی ژیانێكی ستانداردی ئه‌مڕۆژی به‌ ده‌وڵه‌ت و سه‌رمایه‌داران راده‌گه‌یه‌نین، ئه‌گه‌ر ده‌ستبه‌جێ مه‌ودای سه‌به‌دی هه‌زینه‌ی زیاتر له‌ سێ میلیۆن تمه‌نی به‌ لانیكه‌می حه‌قده‌ستی زۆر كه‌می ٦٠٨ هه‌زار تمه‌نی پڕ نه‌بێته‌وه‌، رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران قوڵتر و په‌ره‌ده‌ستێنێت و ئێمه‌ به‌ پشت به‌ستن به‌ هێزی یه‌كگرتوویی و هاوپشتیمان ساتێكیش بۆ دیفاع له‌ دابین كردنی بژیوی ژیانمان، ده‌ست ناپارێزین.” رێكخراوگه‌لێك كه‌ ئه‌م به‌یانییه‌ هاوبه‌شه‌یان بڵاو كردووه‌ بریتین له‌: یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران، كومیته‌ی په‌یگیری بۆ پێكهێنانی رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان، كانونی داكۆكیكارانی مافی كرێكار، كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به‌ پێكهێنانی رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان، سه‌ندیكای كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌ و سه‌ندیكای كرێكارانی نه‌قاشی ئه‌لبۆرز.