راگه‌یاندنی رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان به‌ بۆنه‌ی ٨ی مارس

512t

رێكخراوه‌ سه‌ربه‌خۆ كرێكارییه‌كان به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی راگه‌یاندنی جیاجیا، رێزیان له‌ ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژن گرت.
“كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به‌ پێكهێنانی رێكخراه‌ كرێكارییه‌كان، سه‌ندیكای كرێكارانی فلێزكار و مكانیك، سه‌ندیكای كرێكارانی نه‌قاشی ئۆستانی ئه‌لبۆرز، كانونی یه‌كگرتووی كرێكاران و یه‌كێتی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ پشتیوانی له‌ كرێكارانی ئێران” له‌و‌ رێكخراوه‌ سه‌ربه‌خۆوه‌ كرێكارییانه‌ن كه‌ به‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ژن به‌یانیه‌یان ده‌ركردووه‌. له‌سه‌ر ئه‌و راستیه‌ی كه‌ ئازادی و به‌رابه‌ری له‌ هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا به‌ بارودۆخی ژنانی هه‌مان كۆمه‌ڵگه‌ هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێ، خوازیاری لابردنی سته‌م و هه‌ڵاواردن له‌ دژی ژنان بوون.