رۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی مانگی گوڵان، جێگری وه‌زیری ته‌عاون، كار و رێفاهی ئیجتماعی رژیم راگه‌یاند: ” به پێی دوایین ئاماره‌كان، رێژه‌ی بێكاری ده‌رچووانی دانیشگاكان ١٨ و ٩ دههۆم له‌سه‌ده و ئه‌م ئاماره زیاتر له رێژه‌ی مامناوندی وڵاته.”ناوبراو له‌مباریه‌وه راگه‌یاند: ” له ١٨ و ٩ دههۆمی له‌سه‌دی رێژه‌ی بێكاری ده‌رچووانی دانیشگاكان، ١٢ و ٩ دههۆم له‌سه‌دی پێاوانن و ٣١ و سێ دههۆم له‌سه‌دی ژنان پێكیدێنن. له ١١ ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار خوێندكار و ده‌رچووانی دانیشگای وڵات، پێنج ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار كه‌س چالاكییان نییه و هیچ رۆڵێكیان له ته‌ولید و قازانجی ئابوریی نییه.” شایانی باسه، رێژه‌ی بێكاری دره‌چووانی دانیشگاكان له ئێران زۆر زیاتر له‌و ئامارانه‌ن كه له لایه‌ن ناوه‌ند رهسمیهكانهوه راده‌گه‌یندرێت.