ژماره‌یه‌ك له زیندانیانی سیاسی زیندانی گه‌وهه‌رده‌شتی كه‌ره‌ج، راگه‌یاندنێكیان به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی كرێكار، ده‌ركرد.
له به‌شێك له‌م راگه‌یاندنه‌دا هاتووه: “كرێكاران و موعه‌لیمانی پێشڕه‌وی خه‌باتی مافخوازانه! رۆژی ١ی مه‌ی به‌رابه‌ره له‌گه‌ڵ ١١ی گوڵان رۆژی جیهانی كرێكار. رۆژی ١٢ی گوڵان رۆژی كوژرانی “ئه‌بولحه‌سه‌ن خانعه‌لی”ه كه به‌رابه‌ره له‌گه‌ڵ رۆژی موعه‌لیم. رۆژی ١٣ی گوڵان رۆژی جیهانی هه‌واڵنێره. موناسباتهكانی جیهانی پێشڕه‌و، ده‌رفه‌تێكه تا بزووتنه‌وه و چینه جیاجیا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به تایبه‌ت كرێكاران، موعه‌لیمان، رۆژنامه‌نووسان، په‌ره‌ستاران، لایه‌نگرانی به‌رابه‌ریی مافی ژن و پیاو، له رێگای رێكخراوه سنفی و مه‌ده‌نیه‌كانه‌وه زیاتر له جاران، داوای مه‌زایا و داخوازییه‌كانیان بكه‌ن.”