راگه‌یاندنی سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحێد

268q
سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحێدی ئوتوبوسڕانی تاران و ده‌وروبه‌ر له‌ راگه‌یاندنێكدا، به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی حوكمی زیندان له‌دژی “جه‌عفه‌ر عه‌زیم زاده‌”، په‌روه‌نده‌ سازی و ئه‌زیه‌ت و ئازار و زیندانی كردنی كرێكارانیان مه‌حكوم كرد.
سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحێد وێڕای ناڕه‌زایه‌تی به‌ ده‌ركردنی حوكمی شه‌ش ساڵ زیندان له‌دژی جه‌عفه‌ر عه‌زیم زاده هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری و ده‌بیری هه‌یئه‌ت مۆدیره‌ی یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران، خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ناوبراو و سه‌رجه‌م كرێكارانی زیندانی بوو.