راگه‌یاندنی سه‌ندیكای كرێكارانی فلێزكار میكانیك به‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانی كرێكار

244y
پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی “سه‌ندیكای كرێكارانی فلێزكاری میكانیك”، ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی دوو هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری “ئیبراهیم مه‌ده‌دی و داوود ره‌زه‌وی”، مه‌حكوم كرد.سه‌ندیكای كرێكارانی فلێزكار میكانیك، ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌م دوو هه‌ڵسووڕاوه‌ كرێكارییه‌ی مه‌حكوم كرد و خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێ و بێ شه‌رت و مه‌رجی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ت مودیره‌ی سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحێدی تاران و ده‌وروبه‌ر بوو‌. شایانی باسه‌ كه‌ ئیبراهیم مه‌ده‌دی و داوود ره‌زه‌وی له‌ ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ت مودیره‌ی سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌تی واحیدی ئوتوبوسڕانی تاران و ده‌وروبه‌ر، شه‌وی سێشه‌ممه‌ له‌ ماڵه‌كانیان له‌ تاران، ده‌ستبه‌سه‌ر كران.