راگه‌یاندنی سه‌ندیكای كرێكارانی نه‌قاش ئه‌لبورز به‌ بازداشتی واله‌ زه‌مانی

877
“سه‌ندیكای كرێكارانی نه‌قاش ئۆستانی ئه‌لبورز” به‌ بڵاو كردنی راگه‌یاندنێك، خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی “واله‌ زه‌مانی” بوو.
له‌م راگه‌یاندنه‌دا هاتووه‌، دوابه‌دوای ده‌ستبه‌سه‌ر كردنه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی هه‌ڵسووڕاوانی سه‌ندیكایی، ماوه‌یه‌كه‌ واله‌ زه‌مانی ئه‌ندامی سه‌ندیكای كرێكارانی نه‌قاش ئه‌لبورز، ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترایه‌وه‌‌. واله‌ زه‌مانی كوڕه‌مامی شاهرۆخ زه‌مانی، له‌ هه‌ڵسووڕاوانی سه‌ندیكای كرێكارانی نه‌قاشی ئۆستانی ئه‌لبۆرزه. بازداشتی ناوبراو به‌ بێ حوكم و شه‌وانه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیمه‌وه‌ پێشلكردنی ئاشكرای یاسایه‌.