به پێی راپۆرته‌كان، شه‌ش جه‌ریانی سه‌ربه‌خۆی كرێكاری به بۆنه‌ی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی راگه‌یاندنێكیان ده‌ركرد.
ئه‌م راگه‌یاندنه له لایه‌ن “كرێكارانی پرۆژه‌كانی پارسی جنوبی، هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری جنوب، هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری دژه سه‌رمایه‌داری گیلان، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی پێترۆشیمی ناوچه‌ی تایبه‌تی ماهشههر و به‌نده‌ر خومه‌ینی، به‌شێك له كرێكارانی جاده‌ی تاران ـــ كه‌ره‌ج و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری شوش و ئه‌ندیمشك” بڵاو كراوه‌ته‌وه. له به‌شێك له‌م راگه‌یاندنه‌دا هاتووه: “ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، رۆژی هاوپشتی و یه‌كگرتوویی كرێكاران له‌دژی ئه‌م نیزامه چه‌وسێنه‌ره‌یه. چینی كرێكار له ئێران گه‌وره‌ترین چینی كۆمه‌ڵایه‌تی و زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری جه‌معیه‌ت پێك دێنێن و به‌م حاڵه، رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ هه‌ژارتر ده‌بن. كرێكاران به وه‌ها بۆچوونێك و به هاوپشتی و خه‌باتی به‌رده‌وام، ده‌توانن نه ته‌نیا بارودۆخی ئێستا به قازانجی خۆیان بگۆڕن، به‌ڵكوو له بواره‌كانی پێكهێنانی كۆمه‌ڵگایه‌ك به‌دوور له سته‌م و چه‌وساندنه‌وه له سه‌رتاسه‌ری جیهان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن. كرێكاران، بونیادنه‌ری كۆمه‌ڵگای داهاتوو و به‌رهه‌مهێنه‌ری جیهانی داهاتوون.”