راگه‌یاندنی شورای ناوه‌ندی رێكخراوه‌ سینفیه‌ فه‌رهه‌نگییه‌كان

249
شۆرای ناوه‌ندی رێكخراوه‌ سینفیه‌ فه‌رهه‌نگییه‌كانی ئێران، سه‌باره‌ت به‌ حه‌بسی هه‌ڵسووڕاوانی سینفی و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی “ئیسماعیل عه‌بدی” به‌ڕێوبه‌ری گشتی كانونی سینفی موعه‌لێمان، راگه‌یاندنێكیان ده‌ركرد.
له‌ به‌شێك له‌م به‌یانیه‌دا هاتووه‌: “له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كرده‌وه‌ی ناعادڵانه‌ی رژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ به‌رخورد له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگیانی ئێران و هه‌ڕه‌شه‌ و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنیان، موعه‌لێمان و فه‌رهه‌نگیانی سه‌رتاسه‌ری وڵات له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣١ی مانگی پووشپه‌ڕ له‌ به‌رانبه‌ر مه‌جلیس رژیم كۆده‌بنه‌وه‌، تا له‌ به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و حه‌بسی هه‌ڵسووڕاوانی سینفی له‌وانه‌ ئێسماعیل عه‌بدی ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن و خوازیاری ئازادی موعه‌لێمان و كرێكارانی به‌ندكراو بن. به‌ هیوای ئازادی سه‌رجه‌م هه‌ڵسووڕاوانی موعه‌لێمان و كرێكاران، درێژه‌ به‌ خه‌بات و تێكۆشانمان ده‌ده‌ین.”