راگه‌یاندنی كانونی داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ له‌ ساڵڕۆژی ئێعدامی فه‌رزاد و هاوڕێیه‌كانی

232y
كانونی داكۆكیكارانی مافی مرۆڤی كوردستان، به‌ بۆنه‌ی پێنجه‌مین ساڵڕۆژی ئێعدامی “فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر” و هاوڕێیانی راگه‌یاندنێكی ده‌ركرد.له‌ به‌شێك له‌م راگه‌یاندنه‌دا هاتووه‌، “پێنج ساڵ به‌سه‌ر ئێعدامی فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر و هاوڕێیانی عه‌لی حه‌یده‌ریان، شیرین عه‌له‌م هولی، فه‌رهاد وه‌كیلی و مێهدی ئیسلامیان كه‌ به‌ شێوه‌ی شاره‌واه‌ له‌ پاركینگی زیندانی ئێوین ئێعدام كران تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام هێشتا شوێنی قه‌بره‌كانیان نادیاره‌ و كۆماری ئیسلامی هه‌روا له‌سه‌ر ده‌ركردنی حوكمی ناعادڵانه‌ی ئێعدام بۆ هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی، عه‌قیده‌تی و مه‌ده‌نی به‌رده‌وامه‌. ئێمه‌ وه‌ك كانونی داكۆكیكارانی مافی مرۆڤی كوردستان، شاردنه‌وه‌ و نه‌بوونی زانیاری له‌ شوێنی قه‌بره‌كانی ئه‌م زیندانییه‌ سیاسیانه‌ مه‌حكوم ده‌كه‌ین و خوازیاری شناسایی كردنیان له‌ لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانیانین. ئێمه‌ داوا له‌ فێدراسیۆنی نێونه‌ه‌وه‌یی كۆمه‌ڵگای مافی مرۆڤ، چاودێری مافی مرۆڤ و رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی و هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د شه‌هید نوێنه‌ری تایبه‌تی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ كاروباری ئێران ده‌كه‌ین كه‌ كۆماری ئیسلامی ناچار بكه‌ن حوكمی ئێعدام له‌ ئێران رابگرێت.”