راگه‌یاندنی كانونی سێنفی موعه‌لیمانی ئێران سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان

698q
كومیته‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌ی كانونی سێنفی مۆعه‌لیمانی ئێران به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی ئێتلاعییەیەک رایگه‌یاندوه‌، له‌ هه‌ڵبژاردنی ده‌یه‌مین ده‌وره‌ی مه‌جلسی رژیم، له‌ هیچ لایه‌نێکی سیاسی پشتیوانیی ناكات.
به‌دوای ئه‌وه‌یكه‌ هه‌ندی له‌ رۆژنامه‌كانی سه‌ر به‌ حكومه‌ت چه‌ندین راپۆرتیان له‌سه‌ر دانیشتنی رێکخراوەکانی مۆعه‌لیمان سه‌باره‌ت به‌ داخوازییەکانی فه‌رهه‌نگیان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان دا بڵاو كردەوە، كومیته‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌ی كانونی سێنفی مۆعه‌لیمانی ئێران رایگه‌یاند كه‌ ئه‌م كانونه‌ به‌ پێی ناوه‌رۆكی سێنفی و هه‌روه‌ها به‌ گوێره‌ی ئەساسنامه‌كه‌ی، له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ چوارچێوه‌ی ڕێكخراوه‌ییدا، له‌ هێچكام له‌ باڵه‌ حكومه‌تییه‌كان پشتیوانیی ناكات.