كانونی سێنفی موعه‌لیمانی ئێران له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هه‌ڵسووڕاوی سێنفی “رامین زه‌ند نیا”، راگه‌یاندنێكی بڵاو كرده‌وه.
له به‌شێك له‌م راگه‌یاندنه‌دا هاتووه: له حاڵێكدا كه ژماره‌یه‌ك له هه‌ڵسووڕاوانی سێنفی كانونی سنفی موعه‌لیمانی تاران به هۆی چالاكی سێنفی له زیندان به‌ندكراون، جارێكی دیكه هه‌ڵسووڕاوێكی سێنفی ئه‌مجاره له شاری سنه، ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. به‌م بۆنه‌وه كانونی سێنفی موعه‌لیمان وێڕای ناڕه‌زایه‌تی به ره‌وتی بازداشتی هه‌ڵسووڕاوانی سێنفی، له مافی ئینسانی ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه فه‌رهه‌نگییه دیفاع ده‌كات و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی خۆمان له ناوبراو راده‌گه‌یه‌نین و داوای ئازادی ده‌ستبه‌جێی رامین زه‌ند نیا و سه‌رجه‌م هه‌ڵسووڕاوانی سێنفی و مه‌ده‌نی دیكه له زیندانین. شایانی باسه رامین زه‌ندنیا له هه‌ڵسووڕاوانی ئه‌نجومه‌نی سێنفی موعه‌لیمانی كوردستان رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیمه‌وه له شاری سه‌قز وێڕای هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و راپێچی زیندان كرا.