راگه‌یاندنی كانونی سێنفی مۆعه‌لێمانی ئێران

648q
“كانونی سێنفی موعه‌لیمانی ئێران” بۆ مه‌حكومكردنی دادگایی كرانی سێ كه‌س له‌ فه‌رهه‌نگینان، راگه‌یاندنێكی بڵاو كردوه‌.
له‌ به‌شێك له‌م راگه‌یاندنه‌دا هاتووه‌: “رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی به‌فرانبار، “محه‌ممه‌دڕه‌زا نیكنژاد، مه‌حمود به‌هه‌شتی له‌نگروودی و میهدی بۆهلولی” له‌ هه‌ڵسووڕاوانی سێنفی تاران كه‌ له‌ هاوێنی ئه‌مساڵدا، ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، له‌به‌ر چالاكیی سێنفی، دادگایی و مۆحاكمه‌ ده‌كرێن. ئه‌م ناوه‌نده‌‌ وێڕای دیفاع له‌ كرده‌وه‌ی سێنفی و ئاموزشی ئه‌ندام و هاوكارانیان جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ خواسته‌كانی موعه‌لیمان ره‌گوریشه‌ی‌ له‌ بارودۆخی ژیانیان و هه‌روه‌ها بارودۆخی ناله‌باری نیزامیی ئاموزشیدایه‌، هه‌ربۆیه‌ موعه‌لیمان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ بۆ باشتربوونی بارودۆخی خۆیان و خوێندكاران به‌م وه‌زع و بارودۆخه، ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن و نابێت نوێنه‌رانی موعه‌لیمان به‌م هۆكاره‌‌، بخرێنه‌ ‌به‌ر به‌دواداچوونی یاسای