راگه‌یاندنی كانوونی داكۆكیكارانی مافی كرێكار به‌ بارودۆخی واله‌ زه‌مانی

882
“كانوونی داكوكیكارانی مافی كرێكاری” به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی راگه‌یاندنێك سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی “واله‌ زه‌مانی” كوڕه‌ مامی بزوتنه‌وه‌ كرێكاری و كۆمۆنیستی ئێران “شاهرۆخ زه‌مانی” ئیبرازی نیگه‌رانی و نه‌بوونی زانیاری كرد.له‌ به‌شێك له‌م راگه‌یاندنه‌دا هاتووه‌: “شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ واله‌ زه‌ مانی له‌ ئه‌ندامانی سه‌ندیكای كرێكارانی نه‌قاشی ئه‌لبۆرز كاتێك كه‌ وێڕای ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری به‌نیازی ئاماده‌كاری بۆ به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسمێك به‌ بۆنه‌ی رێزگرتن له‌ شاهرۆخ زه‌مانی بوون، له‌ لایه‌ن مه‌ئموورانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سپاوه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. كانونی داكۆكیكارانی مافی كرێكار خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێ و بێ شه‌رت و مه‌رجی سه‌رجه‌م زیندانیان سیاسی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ده‌ركراو له‌دژی ئه‌وانین.