راگه‌یاندنی كانوونی موعه‌لێمان له‌ ته‌بعید

274
“كانونی موعه‌لێمان له‌ ته‌بعید” له‌ به‌یانییه‌كدا وێڕای پشتیوانی له‌ موعه‌لێمانی ئێران رایگه‌یاندووه‌: ئازادی موعه‌لێمانی زیندانی و هه‌ڵسووڕاوانی سینفی له‌گه‌ڵ ئازادی سه‌رجه‌م زیندانیانی سیاسی، ویست و داخوازی جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تكێشی ئێرانه‌. له‌ به‌‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه‌: “بانگه‌وازی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی بۆ ئازادی موعه‌لێمانی زیندانی، به‌شێك له‌ خواستی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكه‌ بۆ ئازادی سه‌رجه‌م زیندانیانی سیاسی و عه‌قیده‌تی‌ و رێگای خه‌بات بۆ ئازادی زیندانیانی سیاسی خۆش ده‌كات. كرێكاران، دانشجویان، دانش ئاموزان، په‌ره‌ستاران و ئینسانه‌ زه‌حمه‌تكێش و بێبه‌شه‌كان، به‌ ته‌واوی هێزتانه‌وه‌ یارمه‌تی موعه‌لێمانی به‌‌ندكراو بده‌ن و به‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ٣١ی پووشپه‌ڕ له‌به‌رده‌م مه‌جلیسی رژیم بۆ ئازادی موعه‌لێمانی زیندانی په‌یوه‌ست بن. خه‌باتی موعه‌لێمان، خه‌باتی سه‌رجه‌م كرێكاران و جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تكێشی كۆمه‌ڵگایه‌. رژیمی كۆماری ئیسلامی ته‌نیا له‌ به‌رامبه‌ر هاوپشتی به‌رینی كرێكاران و جه‌ماوه‌ری بێبه‌ش و زه‌حمه‌تكێشه‌ كه‌ توانایی سه‌ركوت و خه‌فه‌قان له‌ده‌ست ده‌دات.”

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →