كرێكارانی ترانسپۆرتی ئهسكاندیناوی له راگه‌یاندنێكدا، هێرشی جهنایهتكارانهی تێرۆریسته ئیسلامییه‌كان له پاریس‌یان مه‌حكوم كرد.
كرێكارانی ترانسپۆرت وێڕای ده‌ربڕینی هاوده‌ردی له‌گه‌ڵ قوربانیانی ئه‌م رووداوه، بنه‌ماڵه‌كانیان و خه‌ڵكی فه‌رانسه، رایانگه‌یاند: هێرشه تیرۆریستییه‌كان، هێرش كردنه سه‌ر ئه‌رزشه ئینسانییه‌كان له ئوروپا و جیهانه و كرێكاران له‌دژی گروپه تیرۆریستییه‌كان خه‌بات و خۆڕاگری ده‌كه‌ن. كرێكارانی ترانسپۆرت له درێژه‌دا به ده‌ربڕینی تووڕه‌یی و نه‌فره‌تی خۆیان له په‌ره‌سه‌ندنی هێرشی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستانه و گرێدرانی قه‌یرانی په‌نابه‌ریه‌تی به رووداوه تیرۆریستییه‌كان، ده‌ڵێن: به‌شێكی به‌رچاو له‌و كه‌سانه‌ی كه به‌ره‌و ئوروپا ده‌ڕۆن و هه‌زاران كه‌س كه له ده‌ریای مه‌دیته‌رانه گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، به‌ده‌ست شه‌ڕ و نه‌هامه‌تی و چه‌وساندنه‌وه‌ی تیرۆریستی ئیسلامی له وڵاتانهكانیان ئاواره بوون.