راگه‌یاندنی كومیته‌ی به‌دواداچوون بۆ پێكهێنانی رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان

282q
كومیته‌ی به‌دواداچوون بۆ پێكهێنانی رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان له‌ راگه‌یاندنێكدا به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی حوكمی زیندان له‌دژی “جه‌عفه‌ر عه‌زیم زاده‌” هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری و ده‌بیری هه‌یئه‌ت مودیره‌ی یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێرانی مه‌حكوم كرد.
له‌ به‌شێك له‌م راگه‌یاندنه‌دا هاتووه‌: “سه‌ركوتی كۆبوونه‌وه‌كان، ئه‌زیه‌ت و ئازاری كرێكارانی ناڕازی، پێكهێنانی بێ دادگای یه‌ك له‌دوای یه‌ك بۆ مه‌حكوم كردنی هه‌ڵسووڕاوان و نوێنه‌رانی كرێكاران، زیندانی كردنی كرێكارانی ناڕازی و نوێنه‌ره‌كانیان هه‌مان به‌ پێچه‌وانه‌ بوونی نیزامی سه‌رمایه‌داری و ده‌وڵه‌ته‌كه‌یانه‌. ئێمه‌ كرێكاران داوا له‌ سه‌رجه‌م سازمان، ته‌شه‌كول و رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان ده‌كه‌ین كه‌ بۆ ئازادی كرێكارانی زیندانی، هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ.”