“كومیته‌ی دیفاع له هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری مهاباد”، له راگه‌یاندنێكدا ده‌ركردنی كهیفهرخاست بۆ “كوروش به‌خشه‌نده” و هه‌ڵسووڕاوانی دیكه‌ی كرێكاری به هۆی ئه‌ندامیه‌تی له رێكخراوه سه‌ربه‌خۆ كرێكارییه‌كان و چالاكی كرێكارییان مه‌حكوم كرد.
له به‌شێك له‌م راگه‌یاندنه‌دا هاتووه: “كوروش به‌خشه‌نده” له ئه‌ندامانی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به پێكهێنانی رێكخراوه كرێكارییه‌كان و ئه‌ندامی هه‌یئه‌ت ئیجرایی كومیته‌ی دیفاع له هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری مهاباد، رۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی مانگی مێهر له لقی ١ی دادگای رژیم له شاری سنه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ حێزبێكی نه‌یاری رژیم، ته‌بلیغ له‌دژی نیزام، به‌شداری له رێپێوانی خه‌ڵكی شاری سنه بۆ پشتیوانی له خۆڕاگری خه‌ڵكی كۆبانی و ئه‌ندامیه‌تی له كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی، دادگایی كرا. له‌م دادگایی كردنه‌دا كوروش به‌خشه‌نده سه‌رجه‌م تۆمه‌ته ئه‌منیه‌تییه‌كان له‌دژی خۆی ره‌ت كرده‌وه و به ناڕه‌وا ناوی لێبرد و له چالاكی كرێكاری و ئه‌ندامیه‌تی خۆی له كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی دیفاعی كرد. ئه‌ندامانی دیفاع له هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری مهاباد، ده‌ركردنی كهیفهرخاست بۆ كوروش به‌خشه‌نده و هه‌روه‌ها ده‌ركردنی ئه‌حكامی قورسی زیندان له‌دژی هه‌ڵسووڕاوانی دیكه‌ی كرێكاری له‌وانه “حه‌سه‌ن ره‌سول نژاد و عه‌لی نجاتی” به نایاسایی و نامرۆڤانه ناولێده‌بات و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی سه‌رجه‌م هه‌ڵسووڕاوان و پێشڕه‌وانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری له زیندانه.