راگه‌یاندنی كومیته‌ی دیفاع له‌ هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری مه‌هاباد

57y (2)
“كومیته‌ی دیفاع له‌ هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری مه‌هاباد” بۆ مه‌حكوم كردنی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری “نیزام سادقی”، راگه‌یاندنێكی بڵاو‌ كرده‌وه‌.له‌ به‌شێك له‌م راگه‌یاندنه‌دا هاتووه‌: “له‌ درێژه‌ی بازداشت، بانگ كران و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی خاكه‌لێوه‌، نیزام سادقی هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری و ئه‌ندامی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به‌ پێكهێنانی رێكخراوه كرێكارییه‌كان و ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی ئیجرایی كومیته‌ی دیفاع له‌ هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری مه‌هاباد ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوسترایه‌وه‌ و تا ئێستا له‌ چاره‌نووسی زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه‌. ئه‌م كومیته‌یه، وێڕای مه‌حكوم كردنی بازداشتی نیزام سادقی خوازیاری راگیرانی ئێحزار، ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و هه‌وره‌ها ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ كرێكارییه‌ و سه‌رجه‌م هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری زیندانییه‌.”