“كومیته‌ی دیفاع له هه‌ڵسووڕاوانی كرێكارای مهاباد”، بۆ مه‌حكوم كردنی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری “حامێد مه‌حموود نژاد” راگه‌یاندنێكی بڵاو كرده‌وه. له به‌شێك له‌م راگه‌یاندنه‌دا هاتووه: “له درێژه‌ی هه‌ڕه‌شه، بانگ كران و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكارای له شاری سنه، رۆژی شه‌ممه ٢٩ی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ، حامێد مه‌حموود نژاد هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری و ئه‌ندامی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به پێكهێنانی رێكخراوه كرێكارییه‌كان، له لایه‌ن مه‌ئموورانی ئه‌منیه‌تی رژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترایه‌وه. ئه‌م كومیته‌یه، وێڕای محكوم كردنی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ناوبراو، خوازیاری ئازادی سه‌رجه‌م هه‌ڵسووڕاوانی كرێكارای به‌ندكراو له زیندان بوو.”