“كومیته‌ی دیفاع له هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری مهاباد” له راگه‌یاندنێكدا، ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی “ره‌زا ئه‌مجه‌دی” هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری و ئه‌ندامی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی و په‌ره‌سه‌ندنی گوشار له‌دژی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری مه‌حكوم كرد.له به‌شێك له‌م راگه‌یاندنه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه: “هه‌ڕه‌شه، ئێحزار و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری گه‌یشتۆته لوتكه و رۆژێك نییه كه شاهیدی هه‌ڕه‌شه، بانگ كران و یان ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری به تایبه‌ت ئه‌ندامانی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به پێكهێنانی رێكخراوه كرێكارییه‌كان نه‌بین.” كومیته‌ی دیفاع له هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری مهاباد له كۆتاییدا وێڕای مه‌حكوم كردنی بازداشت و له زیندان راگرتنی ره‌زا ئه‌مجه‌دی و ئه‌ندامانی دیكه‌ی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی له شاری سنه، خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی سه‌رجه‌م كرێكارانی زیندانی و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری زیندانیییه.