راگه‌یاندنی كومیته‌ی دیفاع له‌ هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری مهاباد

238y
“كومیته‌ی دیفاع له‌ هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری مهاباد” به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی راگه‌یاندنێك، وێڕای پیرۆزبایی به‌ بۆنه‌ی ئازادی هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری “نیزام سادقی، عوسمان ئیسماعیلی و ره‌زا ئه‌مجه‌دی”، خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی سه‌رجه‌م كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری به‌ندكراوه‌.له‌ به‌شێك له‌م راگه‌یاندنه‌دا هاتووه‌: “نیزام سادقی” هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری و ئه‌ندامی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی پاش تێپه‌ڕكردنی یه‌كمانگ بازداشت، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی گوڵان به‌ دانانی وه‌سیقه‌ی ٥٠ میلیۆن تمه‌نی له‌ زیندان ئازاد كرا. هه‌روه‌ها رۆژی شه‌ممه‌ ١٩ی مانگی گوڵان “عۆسمان ئیسماعیلی” هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری و وته‌بێژی كومیته‌ی دیفاع له‌ هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری مهاباد كه‌ له‌ سه‌روبه‌ندی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو به‌ دانانی وه‌سیقه‌ی ٧٢ میلیۆن تمه‌نی ئازاد كرا، هاوكات “ره‌زا ئه‌مجه‌دی” هه‌ڵسووڕاوێكی دیكه‌ی كرێكاری و ئه‌ندامی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگیش كه‌ له‌ سه‌روبه‌ندی رۆژی جیهانی كرێكار ده‌ستبه‌رسه‌ر كرابوو، رۆژی شه‌ممه‌ به‌ دانانی وه‌سیقه‌ی ٣٠ میلیۆن تمه‌نی له‌ زیندان ئازاد كرا.”